به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا که له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و هاوکاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوودا ده‌ستکه‌وتێکی زۆریان وه‌ده‌ست هێنا و ئێستاکه‌ش 25 له‌سه‌دی خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌نه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ی تورکیا بوونه‌ته‌وه. تورکیا له ساڵی 2018دا ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان ده‌رهێنا.
ئه‌نقه‌ره پاش پێشنیاری ئه‌مریکا بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و پاش کشانه‌وه‌ی 2200 هێزی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه ڕایگه‌یاند که ده‌یه‌وێت 4 ملیۆن ئاواره‌ی سووریای دانیشتووی تورکیا له‌و ناوچانه نیشته‌جێی بکات.
دوکتۆر مایکڵ ئۆهانلوون توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ئه‌نیستیتۆی برۆکینگز له‌مباره‌وه به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: "له ڕاستیدا، ده‌بێ ناوچه‌ی ئه‌من بۆ پاسه‌وانی له خه‌ڵکی بێتاوانی کوردی سووریا بێت به‌ڵام من گومانم هه‌یه که دروستکردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامانجه یه‌ک بگرێته‌وه."
ناوبراو گوتیشی: ئه‌وه‌نده قسه و به‌ڵێنه‌کان له‌باره‌ی شه‌ڕ له سووریا به پێچه‌وانه کراوه‌ته‌وه که به دژواری ده‌کرێ باوه‌ڕ بکه‌ین ئه‌و شته‌ی که ڕاده‌گه‌یێندرێت له ڕاستیشدا هه‌مان ڕوو ده‌دات.
دوکتۆر هانلوون نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی به بۆنه‌ی کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی کوردی سووریا له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی باکووری سووریا و گوتیشی: تورکیا ڕێگه نادات ناوچه‌ی باکووری سووریا ناوچه‌یێکی ئه‌من بۆ ئاماده‌بوونی پارتی کوردی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment