ئه‌مریکا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی تورکیا و سووریا هه‌مبه‌ر کورد ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی جیهان- سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا تورکیا په‌که‌که‌ به‌ گرینگترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌فته‌ی ڕابردوو دان کۆتس سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریکا ڕاپۆرتێکی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی هه‌واڵگریی کۆنگرێس کرد له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌م ئه‌مریکا له‌ ئه‌مساڵدا و ڕاوبۆچوونی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی تورکیا و سووریا هه‌مبه‌ر کورده‌کان ده‌ربڕی.

ناوبراو له‌باره‌ی تورکیاوه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌ هێشتاکه‌ پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبه‌کانی سه‌ر به‌و حیزبه‌ به‌ گرینگترین هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت.

دان کۆتس ئاماژه‌ به‌ ته‌نگه‌ژه‌کانی دوو ساڵی ڕابردووی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت له‌وان پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا ده‌کات و هۆشداری ده‌دات که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن له‌ 5 ساڵی داهاتوودا به‌ره‌وڕوو کێشه‌ ببێته‌وه‌.

سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌مبه‌ر کوردی ئه‌و وڵاته‌ گوتیشی: دیمه‌شق به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ کورد ڕێکبکه‌وێت و نفووزی تورکیا له‌و وڵاته‌ که‌م بکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانیی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51570

Your Comment

You are replying to: .
captcha