سه‌رکرده‌یێکی سائیروون: کابینه‌ی نوێی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیران ته‌واو و په‌سه‌ند ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی سائیروون ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کابینه‌ی نوێی عێراق ته‌نها به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ته‌واو و په‌سه‌ند ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائید فه‌همی به‌ هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (نینا)ی وتوووه‌: زۆربه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کان ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌رگیز ده‌نگ به‌ وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی نه‌ده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ تاکوو ئێستا هیچ جۆره‌ نیشانه‌یێک له‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی ده‌نگی متمانه‌ به‌ دیکه‌ی به‌ربژێرانی کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌ئارادا نییه‌ و گوتی: هاوپه‌یمانیی سائیروون ده‌ره‌تانی به‌ نوێنه‌ره‌که‌ی له‌ په‌رله‌مان داوه‌ که‌ به‌پێی قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕی خۆی ده‌نگ به‌ به‌ربژێرانی دیکه‌ی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بدات.

فه‌همی هیوای خواست که‌ کوردیش له‌سه‌ر کاندیدی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئیتیفاق بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51569

Your Comment

You are replying to: .
captcha