وته‌بێژی ئاکپارتی: هاوپه‌یمانێتیی نێوان HDP و CHP ئاشکرایه‌

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ ئاماژه‌ به‌ دیاری نه‌کردنی کاندید له‌ 3 گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئیزمیر له‌لایه‌ن HDPوه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت که‌ هه‌بوونی هاوپه‌یمانێتیی نێوان HDP و CHP ئاشکرایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌ دیاری نه‌کردنی کاندید له‌ 3 گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئیزمیر له‌لایه‌ن HDPوه له‌ هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هه‌بوونی هاوپه‌یمانێتیی نێوان HDP و پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) ئاشکرایه‌. شتێک که‌ له‌مباره‌وه‌ گرینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شوناسی حیزبی له‌ نێوان سه‌رکرده‌کانی حیزبدا له‌ناو چووووه‌. پێم وابێت که‌ هیچ ئه‌نجامێک له‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ نایێته‌دی. له‌ کاتێکیشدا هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناو حیزبه‌کانیان هه‌ماهه‌نگ نیین و ناکۆکن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ جینایه‌تی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌وانیی ڕه‌خنه‌گری سعوودیه‌ ده‌کات و ده‌شڵێت: ئێمه‌ هه‌وڵه‌کانمان بۆ ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌ چڕ ده‌که‌ینه‌وه‌ و بانگهێشتی جیهانیش ده‌که‌ین که‌ له‌مباره‌وه‌ هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ. ده‌بێ پڕۆسه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێبکات و هه‌موووان ڕێز بۆ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان دابنێن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51567

Your Comment

You are replying to: .
captcha