وته‌بێژی کۆمه‌ڵ: پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر به‌شداری کردنی کۆمه‌ڵ له‌ حکوومه‌تدا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ده‌ستپێک بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ناو ده‌بات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ پارتی ڤیتۆی نییه‌ له‌سه‌ر به‌شداری کردنی حیزبه‌که‌یان له‌ حکوومه‌ت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی وه‌فدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای حیزبه‌که‌یان به‌ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاندوووه‌: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حیزب بوووه‌ كه‌ ماوه‌یێک بوو جۆرێک له ‌دووركه‌وتنه‌وه‌ و به‌ریه‌کكه‌وتن له ‌نێوان هه‌ر دوو حیزبدا بوو،‌ وه‌ک پێشتریش رامانگه‌یاندوووه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شدار بێت له ‌حكوومه‌ت یاخود نا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییێكی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ باسکردنی پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا وتی: "ئه‌گه‌ر بڵێم له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ر باس نه‌كرا، نه‌خێر شتی وا نه‌بوو، باس كرا به‌ڵام ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ حكوومه‌ت بێت یا ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی چالاكانه‌ و كاریگه‌ریی خۆی ده‌بینێت".

وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت ده‌کاته‌وه‌: "وه‌فده‌كه‌ی پارتی ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ پارتی ڤیتۆی هه‌بێت له‌سه‌ر به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵ له ‌حكوومه‌ت و‌ مه‌به‌ستیان بوو بزانن كۆمه‌ڵ بڕیاری چییه‌ له‌باره‌ی به‌شداری كردنی له‌ حكوومه‌ت یاخود به‌شداری نه‌كردن. كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێشتا ده‌یه‌وێت به‌رچاوی ڕوون بێت له‌باره‌ی كارنامه‌ و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌شداربوووه‌كان ئه‌وكات بڕیاری به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌ت یاخود به‌شداری نه‌كردن ده‌دات."

ڕێبوار حه‌مه‌د سه‌باره‌ت به ‌داواكاریی پارتی و كۆمه‌ڵ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوانیاندا زیادی کرد: كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێک بوو بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ و پارتی و له‌ په‌راوێزدا باسی پێكهێنانی حكوومه‌ت كراوه‌. كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێزێكه‌ هه‌میشه‌ په‌له‌ی نه‌كردوووه‌ له ‌بڕیاردان و پێویستمان به‌وه‌یه‌ به‌رچاومان ڕوون بێته‌وه‌ له‌" واقیعی سیاسی"ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ پارتی و هێشتا به‌رچاومان ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ و‌ چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو چی ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51563

Your Comment

You are replying to: .
captcha