به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگایی کردنی گوڵته‌ن کشاناک سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئامه‌د و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆکی گشتیی پارتی هه‌رێمه دیموکراسییه‌کان له لقی 5ی دادگای سزای ئامه‌د به‌ڕێوه چوو و گوڵته‌ن کشاناک به تۆمه‌تی "ئه‌ندام بوون له ڕێکخراوی تیرۆریستی" 11 ساڵ و سێ مانگ و به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی"ش سێ ساڵ و به گشتی 14 ساڵ و سێ مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنرا. هه‌روه‌ها دادگه سه‌باحه‌ت تونجه‌لیشی به تۆمه‌تی "ئه‌ندام بوون له ڕێکخراوی تیرۆریستی" به نۆ ساڵ و نۆ مانگ و به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی"ش به پێنج ساڵ و سێ مانگ و به گشتی 15 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرد.
دادگایی کردنی ئه‌و دوو خانمه چالاکوانه سیاسییه‌ی تورکیا له حاڵێکدا به‌ڕێوه چوو که هێزی جه‌نده‌رمه و هێزی تایبه‌تی پۆلیسی تورکیا له ده‌وروبه‌ری دادگه‌دا ڕێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتبوویه‌به‌ر. گوڵته‌ن کشاناک به ئۆتۆمبێلی پۆلیس هێنراوه‌ته به‌رده‌م دادگا و سه‌باحه‌ت تونجه‌لیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی 18 ڕۆژه له مانگرتنی کراوه‌دایه نه‌یتوانی به‌شداری له دادگایی کردنه بکات.
کشاناک له دادگاییه‌که‌دا وتی: "ڕه‌فتاره‌کانم راست بوون، ڕه‌وا و حه‌ق و مرۆڤ بوونم وه‌هایان کردوووه من لێره‌دا بم و هه‌ر شتێکم کردبێت له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دیموکراسییانه‌دا بوووه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment