بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئیی پارتی له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخستنی پارته‌كه‌ی له شاری بیله‌جیک رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی به‌شێكه له قه‌یرانی سووریا و به‌ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نه‌هامه‌تییه‌كانی قووڵتر كرده‌وه و رێگه‌ی خۆش كرد به‌هاتنی په‌نابه‌رانی سووری كه ژماره‌كه‌یان نازاندرێت ئاخۆ پێنج ملیۆنه یان 4.5 ملیۆنه و حكوومه‌تیش ده‌ڵێت 3.5 ملیۆنه.
ئاكشه‌نه‌ر گوتیشی "بۆ چوار ملیۆن په‌نابه‌ری سووری نیشته‌جێی توركیا 35 ملیار دۆلار خه‌رج كراوه و خه‌رجیش ده‌كرێت. بارگرانییێكی زۆرن و ئه‌ستۆی هاووڵاتیانی توركیایان قورس كردووه. هاووڵاتیانمان كارده‌كه‌ن و باج ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان كارده‌كه‌ن و باج ناده‌ن و دوو هێنده‌ی هاووڵاتیانمان قازانج ده‌كه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای گۆڕینی دیمۆگرافیای چه‌ندین ناوچه‌ی توركیا. ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی توركیا 80 هه‌زار كه‌سیان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه سه‌رجه‌میان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ده‌نگ ده‌ده‌ن و كاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر سیسته‌می وڵات.
سه‌رۆكی ئیی پارتی راشیگه‌یاند: "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیازی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نییه، ئه‌مانه رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌بێت و فێری زمانیش نابن و كولتووری خۆیان له شاره‌كانماندا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش هیچ شتێكیان له‌به‌رامبه‌ر ناكات. ئێمه پێشنیازمان كردووه، كه ده‌بێ حكوومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ئاسایی بكاته‌وه و كار بكات بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانیی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک دروست ببێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment