به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌ی 41 پارێزه‌ری کوردی تورکیا که به تۆمه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سه‌ره‌کیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که ناسراو به دۆسیه‌ی KCK- تورکیا له ڕێکه‌وتی 3ی فێبریوێری 2014 ئه‌نجام درابوو له حاڵێکدا له لقی 12ی دادگای سزای ئه‌نقه‌ره پێوشوێنگری کرا که دادستێنی دۆسیه‌که به تۆمه‌تی "هه‌لقۆستنه‌وه له کار" داوای دوو ساڵ زیندانی‌کردنی بۆ هه‌ریه‌که له‌و 41 پارێزه‌ره کورده کردوووه.
5 ساڵ پێش ئێستا 30 پارێزه‌ری ئامه‌د و 11 پارێزه‌ری ئه‌نقه‌ره و باتمان له کۆبوونه‌وه‌ی دیراسه‌کردنی دۆسیه‌ی سه‌ره‌کیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که به‌شدارییان کرد و تێکڕای داواکارییه‌کانیان له‌لایه‌ن دادستێنی دۆسیه‌که ڕه‌ت کرایه‌وه و ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ناڕه‌زایه‌تییان به‌و ڕه‌فتاره‌ی دادستێنی دۆسیه‌که ده‌ربڕی و به گاڵته و چه‌پله‌لێدان هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌ی دادگه‌یان به‌جێهێشت و دوای ئه‌وه‌ش دادستێنی کۆماری تورکیا له پارێزگای باتمان دۆسیه‌ی بۆ ئه‌و پارێزه‌ره کوردانه کرده‌وه و داوای 2 ساڵ زیندانی‌کردنی بۆ 41 پارێزه‌ره‌که کرد که له ناویاندا مێهمه‌ت ئه‌مین ئاکتار سه‌رۆکی پێشووی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئامه‌د و جیهان ئایدین سه‌رۆکی ئێستای ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئامه‌د ده‌بینرێت.
ئه‌و دۆسیه له‌لایه‌ن لقی 1ی دادگای سزای باتمان و لقی 12ی دادگای سزای ئه‌نقه‌ره سه‌لمێندراوه و قبووڵ کراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment