به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوه محه‌مه‌د له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به دوای خۆپیشاندانی ژماره‌یێک له چالاکوانانی سیاسی و هه‌واڵنێران و هاووڵاتییانی کورد دژ به ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له ناوچه‌ی شیلادزێ له پارێزگای دهۆک ژماره‌یێک له‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌ستگیر کرد به ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ته‌سلیم بوون له به‌رانبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌نقه‌ره له کاروباری ناوخۆی عێراقدا.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا داوا له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و دیکه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات که ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن له ئازادکردنی ده‌ستگیرکراوان و کۆتایی هێنان به سووکایه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هاووڵاتییانی کورد و به‌شداریی هه‌ولێر له پیلانه‌کانی تورکیا بۆ به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له خاکی عێراق و پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment