به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت: پاش ئه‌وه‌ی یاسای بودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت چه‌ند ڕێنمایییێک ده‌ربكه‌ن و ئێمه پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و ڕه‌نگه هه‌موو داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ نه‌گرێت، به‌ڵام تا ڕاده‌یێک هیوابه‌خشه و هیوادارین به‌پێی ڕێنمایییه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکدا بڕیار بدرێت.
سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به باری ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش وتی: "ئێمه له ڕابردووش‌دا گوتوومانه چوار ساڵی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند و پارساڵیش دوای ئه‌وه‌ی چاوخشاندن به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كرا و پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران درا و جموجۆڵێک كه‌وته بازاڕ و ئه‌مه‌ش ئومێدبه‌خشه و له هه‌مان كاتدا متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه''.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ڕاشی‌گه‌یاند: "له نێوان هه‌رێم و به‌غدا شاند ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكمان له به‌غدا بوو بۆ بابه‌تی گومرگه‌كان و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا بكات."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment