به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه که به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له پێویستی كاری هاوبه‌ش و پشتیوانی له كارنامه‌ی حكوومه‌ت كردۆته‌وه تاوه‌كوو ئارامی و خوشگوزه‌رانی له وڵات‌دا بێته‌دی، هه‌روه‌ها ته‌ئکیدی له پێویستی یه‌كخستنی دید و بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی پێشهاته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه كردۆته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه نووری مالكی دووپاتی گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی كردۆته‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی، هاوكات ڕۆڵی سه‌رۆک كۆماری له نزیككردنه‌وه‌ی بیروڕا سیاسییه جیاوازه‌كان به‌رز نرخاندوووه.
هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه و بارودۆخی گشتی و باری سیاسی و ئاسایشی وڵات ئاڵوگۆڕ كران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment