کوردپرێس:
محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە بەغدا لە هیچ جووڵەیێکی دژ بە ئێراندا بەشداری ناکات.
ناوبراو گوتیشی هاوکاریی سەربازی و ئەمنیی عێراق و ڕووسیا زامنە بۆ شکستدانی داعش لە عێراق.
حەکیم گوتیشی یەکڕیزیی خەڵکی سووریا هۆی سەرەکییە بۆ سەقامگیریی ئەو وڵاتە و بەبێ ڕەزامەندیی دیمەشق هێزی سەربازی نانێرنە سووریا.
وەزیری دەرەوەی عێراق زیادیشی کرد: بەغدا پێشوازی لە گەڕانەوەی سووریا نێو کۆمکاری عەرەب دەکات.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لە پرێس کونفڕانسەکەدا وتی: ئێمە پێداگرین لە سەر زەروورەتی دابینکردنی ئاسایشی سووریا لە سەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە و مۆسکۆ یارمەتیدەری عێراق دەبێت بۆ ئەوەی توانا سەربازییەکانی خۆی بەرز بکاتەوە.
Your Comment