سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زيرانى لوبنان لەباەری ێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر له‌ په‌راوێزى کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆک وه‌زيرانى لوبنان، کۆبووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌کانى پێکهێنانى حکوومه‌تى داهاتوو، دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسى، ئه‌منى و ئابووريى لوبنان و په‌يوه‌ندييه‌کانى لوبنانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان باس کرد.

نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپات کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌يى و کار و چالاکييه‌کانى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد که‌ له‌ چه‌ندين بوارى جيادا چالاک و کاران.

لاى خۆيه‌وه‌ نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆک وه‌زيرانى لوبنان وێڕاى پێشکه‌شکردنى پوخته‌يه‌ک ده‌باره‌ى دۆخى سياسى و ئابوورى و ته‌حه‌دييه‌کانى به‌رده‌م وڵاته‌که‌ى، جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى لوبنان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێکى فه‌رمى، بانگهێشتى لوبنان کرد.

دۆخى په‌نابه‌ران له‌ لوبنان و هه‌رێمى کوردستان، دوايين پێشهاته‌کانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسيکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که‌ بوو.

News Code 5151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha