بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە شێخ مووس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ هێز و بنکەیێکی لە ناوچەی شیلادزێ-دا نییە و هەموو شەڕڤانانی ئەو حیزبە لە ناوچە کوێستانییەکانی تورکیا و لە سەر سنووری عێراقدا جێگیر بوونە و بوونیان لە گوندەکان و ناوچە جێی نیشتەجێبوونەکانی پارێزگای دهۆک-دا نییە.
ناوبراو وتیشی خەڵکی ناوچەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک ناڕەزاییان دەربڕیوە بە دەستدرێژی کردنی تورکیا و لە هێرشی ئاسمانیی تورکیا 4 کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment