کوردپرێس:
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە هەولێر شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێی نووسینەوەی کارنامەی حکوومەت کۆ ببنەوە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
رۆژ نووری شاوێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" کۆبوونەوەی سێقۆڵی پێشنیازی پارتی بووە، گۆڕان رازی بووە بەو پێشنیازە، بۆ ئەوەی هەرسێ لا بەرنامەی حکوومەت دابنێن، بەڵام تاوەکو ئێستا برادەرانی یەکێتی ئەو پێشنیازەیان پێ پەسند نەبووە".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: "رێککەوتنی نوێی نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و کارنامەی چوار ساڵی حکوومەت و ئەولەویەتەکانی حکوومەتی نوێ و چۆنییەتیی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەو حیزبانە و حیزبەکانی دیکەی کوردستانە، بۆ ئەوەی ئێمە بگەیێنێت بە قۆناخێکی باشتر لە ئێستا، بەو پێیەی ئێمە بە باردۆخێکی ئەستەم تێدەپەڕین، دۆخی ناوچەکە دۆخێکی ئاڵۆزە، پێویست بەوە دەکات ئەوانە بەدەم ملیللەتەکەیانەوە دێن، پێکەوە ئیش بکەن و دابنیشن و کێشەکانیان بەلاوە بنێن، رێگەچارەیێک بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بدۆزنەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment