موقتەدا سەدر: رێگه‌ناده‌ین «تیرۆر و گه‌نده‌ڵی» عێراق کونترۆڵ بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبه‌ڕی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند چیتر وڵاته‌که‌مان راده‌ستی گه‌نده‌ڵکاران ناکه‌ینه‌وه‌ و نیشتمانه‌که‌مان نافرۆشین به‌ بێگانه‌کان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ڕی ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویکرده‌وه‌: "جارێکی دیکه‌ ده‌نگی مشه‌خۆره‌کان زیاد به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م ده‌نگانه‌شیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ هیچی دیکه‌ نییه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، "جارێکی دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌کانمان ده‌که‌ن که‌ به‌شێکن له‌ کیانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نیشتمانی بنکه‌ فراوان، که‌ خاوه‌ندارێتییه‌که‌ی بۆ هیچ لایه‌نێک و که‌سێک ناگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵکوو هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ڕووناکیی ئه‌م حکوومه‌ته‌ ده‌بێته‌ ڕووناکییه‌کی پرشنگدار بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خۆری ئه‌م نیشتمانه‌ و خاک و به‌رهه‌م و رۆڵه‌کانی له‌ سایه‌یدا به‌ ئارمی ژیان بکه‌ن، چوونکه‌ خۆشه‌ویستی نیشتیمان نیوه‌ی ئیمانه‌".

موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "لێره‌وه‌ پێتان راده‌گه‌یه‌نم، کۆتایی به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانتان بهێنن، چوونکه‌ چیتر وڵاته‌که‌مان راده‌ستی گه‌نده‌ڵکاران ناکه‌ینه‌وه‌ و نیشتمانه‌که‌مان نافرۆشین به‌ بێگانه‌کان".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "به‌شێکی زۆری هاوڵاتیانمان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی نیشتمانی بنکه‌ فراواندان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌سته‌وه‌ستان نابین و رێگه‌ناده‌ین تیرۆر و گه‌نده‌ڵی کۆنتڕۆڵی ئێمه‌ بکات، چوونکه‌ مێژومان پڕه‌ له‌ هێز و سه‌بر و به‌رده‌وامی".

News Code 5148

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha