ئه‌پڵ ئۆتۆمبێلێكی زیره‌كی پێشكه‌وتوو دروست ده‌كات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی ئۆتۆمبیلێكی زیره‌ک له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی "Titan" دروست ده‌كات كه‌ كاره‌بایییه ‌و پێویستی به‌ شۆفێر نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌پڵ و پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن 200 ئه‌ندازیاری كۆمپانیاكه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندیی به‌رز ده‌بێت.

ئۆتۆمبیله‌كه‌ ناوی"Model 3" ه ‌و به ‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی "S" و "X" و "Y" دروست ده‌كرێت كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به ‌شێوه‌یێک ده‌بێت هیچ ئۆتۆمبێلێک ئه‌و تایبه‌مه‌ندییانه‌ی نه‌بێت به ‌بێ‌ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا كرابێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51477

Your Comment

You are replying to: .
captcha