به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌کانی تۆنج سۆیه‌ر کاندیدی جه‌هه‌په بۆ شاره‌وانیی ئیزمیر، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان ئاماژه‌ی به گه‌ڵاڵه‌کانی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و کاندیدایهی جه‌هه‌په کرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ده‌په ئاوڕێکی زۆر له سیاسه‌ته‌کانی پاراستنی ژینگه ده‌داته‌وه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که کاندیده‌که‌ی جه‌هه‌په له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌وانی به ئامانجی پاراستنی ژینگه ئه‌نجامی داوه گرینگایهتییێکی زۆری هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: ماوه‌یێکه پێکهاته‌ی حیزبه‌که‌مان له ئیزمیر کارێکی به‌ره‌نگارانه‌ی له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ژینگه له به‌رنامه‌ی خۆی داناوه. له‌م ڕوووه‌وه کاره‌کانی تۆنج سۆیه‌ر له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه به شێوه‌یێکی ئیجابی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین که له ڕابردووش‌دا له ڕاسپێردراوییهکانی خۆی ئه‌نجامی داوه. پاراستنی ژینگه گرینگایهتییێکی زۆری به لای هه‌ده‌په‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment