به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له شاری ئه‌عزازی هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری حه‌ڵه‌ب ته‌قییه‌وه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵ هێزی سوپای ئازادی سووریای سه‌ر به تورکیادا بوو و به‌هۆیه‌وه 7 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.
جومعه ئۆک ک‌ش، به‌رپرسی ته‌ندروستیی ئه‌نجومه‌نی خۆجێییی ئه‌عزاز به هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵوی ڕاگه‌یاند: بۆمبه‌که له باشووری ئه‌عزاز ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌هۆیه‌وه 7 هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوونه که باری ته‌ندروستیی سێ که‌سیان ناجێگیره.
نایف ئه‌بوود به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارێزه‌رانی شارۆمه‌ندیی لقی ئه‌عزازیش ئاماژه‌ی به‌و ڕووداوه کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ڕێوشوێنی ئه‌منی له شوێنه‌که گیراوه‌ته‌به‌ر و برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
تاکوو ئێستا هیچ گرووپێک به‌رپرسیارێتیی ئه‌و بۆمبدانهرییهی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوووه.
له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هه‌ندێک هه‌واڵ له‌باره‌ی پێکدادانی قورسی نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و سوپای ئازادی سووریا له باشووری ئه‌عزاز بڵاو کرابوووهوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment