به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی سی ئێن ئێن له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکاوه ڕایگهیاندوووه که واشنتۆن له‌پێناو دابینکردنی ئاسایشی 2200 هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له سووریا هێزێکی نوێ ڕه‌وانه‌ی سووریا کردوووه.
هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵوی تورکیاش له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که نزیکه‌ی 600 هێزی سه‌ربازیی نوێی ئه‌مریکا ڕه‌وانه‌ی سووریا کراون. پێشتریش هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشیتێدپرێس ڕاپۆرتی دابوو که به‌پێی به‌رنامه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، هێزێکی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌کرێت. سی ئێن ئێن ڕایگهیاندوووه که ئه‌و هێزانه هێزی وشکانیی سوپای ئه‌مریکان.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که گۆڤاری فارن پاڵسی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکاوه باسی له به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا کردوووه. به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌و گۆڤاره‌یان ڕاگه‌یاندوووه که به‌شێک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له بنکه‌ی ته‌نف له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و له نزیکی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئۆردۆن جێگیر کراون و هێشتاکه له‌و ناوچه‌یه‌دان.
ڕۆژی هه‌ینی بلوومبێرگیش له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئیسرائیل داوای له ئه‌مریکا کردوووه که هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له بنکه‌ی ته‌نف له نزیکی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئۆردۆن جێگیر بکات.
ڕۆژی 19ی دیسێمبێری 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته به ئامانجی شکست پێهێنانی داعش چوونه‌ته سووریا و ئێستاش که داعش شکستی خواردوووه ئه‌مریکا هیچ ڕاسپێردراوییێکی دیکه‌ی له سووریا نه‌ماوه و هێزه‌کانی له‌و وڵاته ده‌کشێنێته‌وه.
هێزی کوردی سووریا و هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته ده‌ربڕی و ئه‌و کاره‌ی به خه‌یانه‌ت له کورد وه‌سف کرد. به‌و حاڵه‌شه‌وه کورده‌کان هێشتاکه درێژه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌ده‌ن و به وته‌ی فه‌رمانده کورده‌کانی هێزی سووریای دیموکراتیک، داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له سنووری عێراق گه‌مارۆ دراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment