بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی دووشەممە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی سعودیـیە-ی ڕایگەیاندووە: "هێزەکانی تورکیا بە بەرنامە گۆڕانکاری دیموگرافی لە عەفرین دەکەن و ئەو خەڵکە ناچار کراون بڕۆن بۆ کەمپی ئاوارەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب".
ڕامی عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەداوە "لەماوەی ئەو ساڵە 384 کەسی سیڤیل کوژراون بە دەستی هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی ئۆپـۆزسیۆن، لە نێویاندا 55 منداڵ و 36 ژن هەن".
بەڕێوەبەرەکەی ڕوانگەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی وتووە "ئەو خەڵکەشی ماونەتەوە ڕۆژانە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە پـێشێلکاریـیان بەرامبەر دەکرێت، لەوانە ڕفاندن و داوای پارە بۆ ئازادکردنیان، ناچارکردنیان بە فرۆشتنی ماڵەکانیان یان دەستگرتن بەسەر ماڵەکانیاندا".
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری وتووشیەتی "تورکیا دادگای لە عەفرین پـێکهێناوە لە کەسانی نایاسایی، وە ئەم دادگایە بڕیار دەدات دەستبگیرێت بەسەر ماڵی خەڵک بە بیانووی ئەوەی کە یەپەگە-ن یان سەر بە یەپەگە-ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment