به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائید جه‌لیل محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ى فه‌وج له لیواى 3ى پێشمه‌رگه له گه‌رمه‌سێر به خه‌ندانى وت: چه‌كدارانى داعش ده‌ستیان به هێرش و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى فراوان له ناوچه‌كانى گه‌رمه‌سێر كردوووه و ته‌نها له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا دوو هێرشى چه‌كداریان كردۆته سه‌ر دوو ناوچه‌ى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژراون و 4 پۆلیس و ئاسایشیش بریندار بوون.
ناوبراو وتیشی: له ناوچه‌ى مه‌له‌ک شاى نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا ژماره‌یێک چه‌كدارى داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگهیێک و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون كه یه‌كێكیان پۆلیسى فیدڕڵییه، هاوكات له گه‌ڕه‌كى خه‌بات له خانه‌قین دوو قه‌ناس به ده‌ستى داعش ته‌قه‌یان له دوو ئاسایش و دوو پۆلیس كردوووه و به‌هۆیه‌وه بریندار بوون.
فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد که ڕێكخراوى چه‌كدارى داعش له دوو ناوچه‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێر شانه‌ى نوستووى هه‌یه و به‌پێى زانیارییه‌كانمان له ناوچه‌ى ئه‌سلاح نزیكه‌ى 50 چه‌كدار و له چه‌مى خانه‌قین 30 چه‌كدارى هه‌یه كه به‌رده‌وام له‌و ڕێگه‌یانه‌وه كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌دات.
رائید جه‌لیل محه‌مه‌د گوتیشی: "به نزیكه‌ى 7 كیلۆمه‌تر چه‌كدارانى داعش له هێڵ و ناوچه‌كانى پێشمه‌رگه دوورن و زیاتر سوپاى عێراق نزیكتره له شانه نوستوووهكانى داعش و به‌هۆى نه‌بوونى شاره‌زاى و نه‌بوونى توانا سوپا ناتوانن ناوچه‌كه پاک بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕاى بوونی چه‌م و دار چڕى له ناوچه‌كه بۆته مۆڵگه‌ى زۆرێک له چه‌كداره‌كان."
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى چه‌كدارانى داعش پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بازگه‌كانى حه‌لوان و په‌لكانه و ده‌وروبه‌رى خانه‌قین و پێویستیشه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق بكات و پێكه‌وه ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌ت له گونده‌كانى خوارووى خانه‌قین كه زۆرینه‌یان دانیشتوووانهكهى كوردن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment