نوێنه‌ری گۆڕان: به‌رهه‌م ساڵح کۆتایی به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق بهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات که‌ کۆتایی به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق بهێنێت و پرسی بوونی سوپای توركیا له‌ ناو خاكی عێراق ببرێته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هار مه‌حموود له‌ میانی به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ده‌بێ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ره‌تانه‌کانی بۆ کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراق به‌کار بهێنێت به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ناوبراو پاسه‌وانی ده‌ستووری عێراقه‌ و ده‌بێ پاسه‌وانی له‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته‌ بکات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌یدا داوای كردوووه‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ ڕێگای دیپلۆماتیک و یاسایییه‌وه‌ ڕێكاری پێویست بۆ ده‌رکردنی سوپای توركیا له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان بگرێته‌به‌ر و داواشی كردوووه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بدرێته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا سوپای توركیا له ‌ناوچه‌ی شیلادزێ‌ له ‌بادینان بۆردوومانی ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51433

Your Comment

You are replying to: .
captcha