بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی لەبارەی ڕووداوەکانی شیلادزێ دەڵێت ئەو هەلومەرجەی کە ئەمدواییانە لەسەر سنوورەکان ڕووی دا، دەرەنجامی سیاسەتێکی ئیقلیمیی نادروستە".
ناوبراو دەشڵێت: عێراق وڵاتێکە سەربەخۆیی هەیە و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق، هیچ کاتێکیش کردەی سەربازیی و بۆردوومان نەبووەتە هۆی ئارامیی سنوورەکانی، تەنها زیانەکەی بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە هەبووە، بۆیە هیچ کاتێک بە هێزی سەربازیی سنوورەکان ئارام نەبووەتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە پێویستی دەزانێت، کە حکوومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو ڕێککەوتنانەدا بکات، کە ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتە هەرێمییەکان کردوویەتی.
میران محەمەدە دەشڵێت: دەبێت حکوومەت عێراق هەڵوێستی هەبێت، چوونکە ئەرکی ئەوە سنوورەکانی بپارێزێت، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە ئەرکی پاراستنی سنوورەکان، ئەم بابەتە تەنها بە هەڵوێستی زارەکیی و نووسراو چارەسەر نابێت، چوونکە ئەمە چەندین ساڵە بەردەوامە، بۆیە پێویستە بە ڕێککەوتنەکانیان بچنەوە، کە ئەگەر ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا هەبێت بۆ ئەوەی مەودایێک بۆ هاتنە ناوەوەی هێزەکانیان دابنێن، دەبێت پێیان بڵێن کە ئەمە هیچ سوودێکی نەبووە، باجەکەشی تەنها خەڵکی ئەو ناوچانە داویانە.
دەربارەی ئەوەی کە وەک فراکسیۆنەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵوێستتان چییە لەسەر ئەو بۆردوومانەی ڕۆژی ٢٣ی مانگی سوپای تورکیا لە دێرەلوک، کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا، میران محەمەد وتی: ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێ کۆبوونەوەیێک لەسەر هێرشەکانی تورکیا بکەین و هەڵوێستی خۆمان ڕابگەیەنین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment