بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا کە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ناسراون، پاش کونترۆڵ کردنی گوندی باکۆز لە سەر سنووری سووریا و عێراق کە ئێستا لە پاکسازیی داعش نزیک بوونەتەوە.
هێزە کوردەکان بە هەواڵدەریی فەڕانسا-یان وتووە داعش کە پێشتر لە پیاوە خۆکوژەکان بۆ زەبردان لە هێزەکانیان کەڵکی وەرگرتووە، لەم ڕۆژانەدا بە شێوەیێکی ناوازە لە ژنانی خۆکوژ بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان کەڵک وەردەگرێت.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا دەڵێت: هێزەکانی سووریای دیموکراتیک توانیوویانە گوندی شیفا لە ژێر کونترۆڵی داعش دەربێنن، بەڵام داعش هێشتا لە ناوچەکەدا هەیە و دوو ژنی خۆکوژی داعش خۆیان بە هێزە کوردەکاندا تاقاندۆتەوە.
ئارام جویش، شەڕڤانێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بە هەواڵدەریی فرانس پرێسی وتووە تەنها لە ڕۆژی شەممەدا 5 ژنی خۆتەقێنەری داعش خۆیان لە نزیکیی هێزەکانی کورد و عەرەبدا تەقاندۆتەوە بوونەتە هۆی گیان لەدەست دانی شەڕڤانێک و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە.
ئەو شەڕڤانە هەروەها وتووەیە داعش لەسەر سنووری عێراق و سووریا گەمارۆ دراوە، ڕێگایێکیان بۆ دەربازبوون نییە، چوونکە لایێکیان سنووری عێراقە و لایێکیان هێزەکانی سووریای دیموکراتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment