بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 27/1/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ئه‌ندرۆ پیک جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارەكەدا ئه‌ندرۆ پیک خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه پێشڤه‌چوونێكی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ک هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و به ڕێزه‌وه ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی سیلیمان كرد كه دوا سه‌ردانی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
تاوتوێ كردنی بارودۆخ و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو که کونسولی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستانیش ئاماده‌ی بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment