شای ئۆردۆن له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شا عه‌بدوڵڵا پادشای ئۆردۆن له‌ كۆشكی حوسه‌ینیه‌ له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئۆردۆن پێشوازی له‌ مه‌سعوود بارزانی و شاندی یاوه‌ری كرد و له‌ دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی بۆ شانشینی ئۆردۆن كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی شای ئۆردۆن ئه‌نجام درا، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی 1ی 2019 شا عه‌بدوڵڵا پادشای ئۆردۆن له‌ كۆشكی حوسه‌ینیه‌ له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئۆردۆن پێشوازی له‌ مه‌سعوود بارزانی و شاندی یاوه‌ری كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌میر فه‌یسه‌ل بن حوسێن برای پادشای ئۆردۆن و ڕاوێژكاری شا و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی شاهانه‌ و سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئۆردۆن ئاماده‌ی بوون، بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرا.

له‌ به‌شێكی‌تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئۆردۆن و عێراق و جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌.

هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕۆیی ته‌وه‌رێكی‌تری ئه‌و دیداره‌ بوو.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ كه‌ له‌و سه‌ردانه‌ی مه‌سعوود بارزانی ئێواره‌خوانێک له‌سه‌ر شه‌ره‌فی مه‌سعوود بارزانی له‌لایه‌ن شای ئۆردۆنه‌وه‌ ڕێک خرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51421

Your Comment

You are replying to: .
captcha