په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی قاچاخی كردنه‌ به‌ مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌

بەشی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو ڕایگەیاند: "ئه‌و داهاته‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یێكدا دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئانتالیا دوا و رایگه‌یاند: "ته‌واوی 28 ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ 2016دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار تۆن و 270 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ته‌نها ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتووه‌ له‌ 2017دا، 15 تۆن و له‌ 2018دا، 17،9 تۆن بووه‌. پێم وایه‌ كۆی گشتی 20 تۆنی تێپه‌ڕاندووه‌".

ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و داهاته‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره‌. با هیچ كه‌س به‌ من نه‌ڵێت په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی تیرۆريستیی ئیتنیكییه‌. درۆیه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ڕاستییه‌كانه‌وه‌ نییه‌. په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی قاچاخی كردنه‌ به‌ مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش به‌ راپۆرتی فه‌رمی دانی به‌مه‌دا ناوه‌".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51414

Your Comment

You are replying to: .
captcha