بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌یێكدا دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئانتالیا دوا و رایگه‌یاند: "ته‌واوی 28 ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له 2016دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار تۆن و 270 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه. ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ته‌نها ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتووه له 2017دا، 15 تۆن و له 2018دا، 17،9 تۆن بووه. پێم وایه كۆی گشتی 20 تۆنی تێپه‌ڕاندووه".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و داهاته‌ی په‌كه‌كه له مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره. با هیچ كه‌س به من نه‌ڵێت په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆريستیی ئیتنیكییه. درۆیه و هیچ په‌یوه‌ندیی بهڕاستییهكانهوه نییه. په‌كه‌كه رێكخراوێكی قاچاخی كردنه به مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش به راپۆرتی فه‌رمی دانی به‌مه‌دا ناوه".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment