تورکیا بە پشتیوانی کردنی لە تیرۆر ڕێکەوتننامەی ئەدەنەی پێشێل کردووە

بەشی سووریا- وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە تورکیا بە پشتیوانی کردن و پارەدارکردن و راهێنانی تیرۆریستان پێشێلی رێکەوتننامەی ئەدەنەی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی گوتووە کە کاراکردنەوەی رێکەوتننامەکە کەوتۆتە سەر گێرانەوەی بارودۆخی سنوور بۆ دۆخی سرووشتی خۆی.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لەمیانەی گەشتێکیدا بۆ باکووری ئەفریقا جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی پێێوایە کە رێکەوتننامەی ئەدەنەی نیوان هەردوو ولاتی سووریا و تورکیا کە لە ساڵی ١٩٩٨ مۆرکراوە تا ئێستا کارایە، هەروەک جەختی کردوە لەسەر ئەوەی ناورۆکی رێکەوتنەکە خۆی دەبینێتەوە لە نەهێشتنی مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە رایگەیاند چاوەڕێ دەکات ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڵینەکانی سەبارەت بە درووست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەماوەی مانگیکدا بینێتە دی.

ئەردۆغان گوتی" سەبرمان بێکۆتا نییە، تاسەر چاوەرێی جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنانە ناکەین کە پێمان دراون. چاوەرێیی ئەوە دەکەین ئەو بەڵێنانەی کە پێمان دراون بۆ درووست کردنی ناوچەی ئارام و ناوچەی دابڕاو لەماوەی چەند مانگێک بۆ گەرەنتی پاراستنی سنوورەکانمان لە تیرۆریستان نەوەک بۆ پاراستنی تیرۆریستان لەسەر سنوورەکانما، ئەگەر نا خۆمان ئەو ناوچە دابراوە یان ناوچە ئارامە درووست دەکەین.

چاودێران پێیان وایە کە بارودۆخی رێکەوتنەکە لەسەر مێزی گفتوگۆکان ناکۆکی لە نێوان ئەنقەرە لەلایێک و رژێمی سووریا و رووسیا لە لایێکی ترەوە درووست دەکات ئه‌ویش لەسەر شیکردنەوە و شرۆڤەکردنی ناوەرۆکی رێکەوتنەکە.

ئاماژەکردنی ئەردۆغان بە رێکەوتننامەی ئەدەنە وەک پەرچەکردارێک دەبینرێت بۆ جموجۆلەکانی کورد بۆ وتووێژ لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ درووست کردنی ناوچەیێکی خۆرێبەری بۆ کورد لەسەر سنوورکانی تورکیا، کوردەکانیش نیگەرانیی خۆیان نەشاردۆتەوە لەوەی کە بریاری ئەمەریکا بۆ کێشانەوەی هیزەکانی لە سووریا رێگە بە تورکیا بدات کە هەڕەشەکانی بۆ هێرش کردنە سەریان جێبەجی بکات.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51411

Your Comment

You are replying to: .
captcha