بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "بۆمباران و تۆپباران کردنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە چ لە رێگای فرۆکە جەنگییەکانیان وە یاخود تۆپخانەکانیانەوە بگرە ھەندێ جارلە لایەن ھێزە زەمینیەکانیانەوە بووەتە مایەی زیان گەیاندن ھەم بە ھەموو ناوچە سنووریەکان کە درێژیەکەی زیاترە لە ٧٠٠ کم و ھەم بووەتە ھۆکاری ڕووخان و چۆڵ کردنی گوندەکان و رووخاندی خەستەخانە، خوێندگاکان، رێگا و بانەکان، پرد و ئەمجاش شەھید کردنی خەڵک".
جەبار یاوەر ڕاشیگەیاندووە "ئەوەی کە ئێمە، بەس لە ماوەی چوارساڵدا کە ژماردوومانە، لە ١/١/٢٠١٥وە تاکوو ٣١/١٢/٢٠١٨ حکوومەتی تورکیا ٣٩٨ جار لە رێگای فڕۆکەوە بۆردوومانی ناوچە سنووریەکان و گوندەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، جگە لەوەش ٤٢٥ جار لە ڕێگەی تۆپخانەوە بۆردوومانی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەرێمی کوردستانی کردووە".
ئاماژەی بەوەش کردووە ، بە ھۆی بۆردومانەکانەوە ٢٠ کەس لە ھاووڵاتیانی بێ گوناە لەو گوندانە گیانیان لە دەست داوە وە تا ئێستا ٢٨٨ لە گوندەکانی سنووری بۆردوومان کردووە، دیارە ئەمە زیانێکی زۆر گەورەی بە ھەموو ناوچەکانی کوردستانی گەیاندووە وە ئەم ھێڕشانەش ھەر بەردەوامن، وە ھەر ئەو بۆردوومانەی کە پێرەکە کرا لە ناوچەی دیرەلوک چوار ھاووڵاتی بێ گوناە دیسان شەھید بوون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment