بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لەبارەی هێرش کردنە سەر بنکەیێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە پارێزگای دهۆک باکووری عێراق، رایگەیاند کە ھێرشبەران خۆیان لە نێو خەڵکی سڤیل شاردووەتەوە و ھەوڵیان داوە نێوانی سەربازانی تورکیا و دانیشتوانی ناوچەکە تێکبدەن و بەھۆی کارە گێرەشێوێنییەکەی دوێنێوە زیان بەچەند کەلوپەلێکی سەربازی گەیشتووە".
راشیگەیاند کە سوپای تورکیا بەمەبەستی رێگری لە زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە دەوربەری بنکە سەربازییەکە رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر.
فەخرەددین ئاڵتون گوتیشی: "ئەوەمان دەستنیشان کردووە کە پەکەکە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و رێگاکانی دیکە چالاکی بڵاو کردنەوەی زانیاری ھەڵەیان لەبارەی ھێرشەکەی ئەمڕۆ بەڕێوە بردووە. داوا لە گشت راگەیاندنکاران دەکەم کە ئاگاداری ئەم کردەوەیەی ئەو رێکخراوە بن. لە بیرمانە کە پەکەکە پێشتر ھەمان تاکتیکیان بەکارھێناوە".
ئاڵتون ئاماژەی بەوەش دا کە تورکیا پێداگرە لەوەی کە درێژە بە ھەماھەنگی خۆی لەگەڵ دانیشتوانی دھۆک بدات و ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات بۆ رێگری کردن لە زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی میلییەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment