بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنیی نیووز ڕیپۆرت بڵاوی کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی کەم وێنەی هێزە تایبەتەکانی بەریتانیادا لە وەڵاومی بریندار کردنی دوو هێزی ئەو وڵاتە بە هۆی هێرشێکی داعشەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک 20 ئەندامی داعش لە گوندی شیفا و شارۆچکەی هەجین لەسەر سنووری عێراق و سووریا لەناو براون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، بەریتانیا لە پشتڕاست کردنەوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکان خۆی دەبوێرێت بەڵام بە وتەی سەرچاوە متمانە پێکراوەکان 30 هێزی تایبەت لەوان قەناس بەدەستەکان لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا لەگەڵ کوردەکان بەشدارییان کردووە و 20 ئەندامی داعشیان پێش ئەوەی کە بتوانن هەڵبێن، کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە کوردەکانی سووریا گوندی باغوزیان کونتروڵ کردووە کە یەکێک لە دواهەمین ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئێستاش خەریکی پاکسازیی ناوچەکانی دەڤەری ئەو گوندەن، بەڵام دەوترێت 500 ئەندامی داعش توانیویانە لەو ناوچەیە هەڵبێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment