پارتی، ئێن ئاڕتی ‌و په‌كه‌كه‌ به‌هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی شیلادزێ ناو ده‌بات

بەشی عێراق و هەرێی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌ریه‌كه‌ له ‌پارتی كرێكارانی كوردستان، كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به‌ هۆكاری پشت ڕووداوه‌كانی شیلادزێ ناو ده‌بات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی پارتی له ‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی شیلادزێ ئاشكرا كرد ‌و وتی: ئیدانه‌ی شه‌هید بوونی شه‌ش هاوڵاتی بێتوانی شیلادزێ ‌و دێره‌لوک ده‌كه‌ن، كه‌ به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیاوه‌ بووه‌.

هاوكات ڤیان سه‌بری ده‌ڵێ: "شه‌هید بوونی ئه‌وان به‌هۆی بوونی ناشه‌رعی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌‌ و له‌سه‌رخاكی هه‌رێم، بوونه‌ته‌ كێشه‌ بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌ر له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌شدا باسی له‌وه‌ كردوه‌ "بۆ زانین ئەمرۆ پارتی کریکاران و کەناڵی NRTی سەر بە شاسوار خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی ناوچەکە کە لەلایەن حکوومەتەوە مۆڵەتی پێدرا بوو ئیستیغلال کرد بۆ ئەوەی دووبارە نەوت بکەن بەسەر ئاگردا".

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڤیان سه‌بری داوای كردوه‌ "بۆیە داوادەکەین دەستبەجێ بوونی ئەو حزبە لە خاکی هەرێمی کوردستان و بۆردوومانی هەڕەمەکیانەی فرۆکەکانی تورکیاش کۆتایی بێت، هەرێمی کوردستانیش لەو ململانێیە دوور بخرێتەوە، چوونکە هاولاتیانی هەرێمی کوردستان دەبنە قوربانی".

شایانی باسە ڕۆژی رابردوو ژمارەیێک لە دانیشتووانی شیلادزێ دژی کوژرانی چەند هاووڵاتیی سڤیل بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکەیان، هێرشیان کردە سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا و کەرەستە سەربازییەکانیان ئاگر دا و پاشان بە هۆی تەقەی سەربازانی تورکەوە چەند هەووڵاتی کوژران و بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51403

Your Comment

You are replying to: .
captcha