پارتی لە سەر پۆستی وەزارەتی داد ڕەخنە لە یەکێتی دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەخنەی لە یەکێتی گرت لە بارەی شێوازی کاندیدکرانی ئەرکان قادر ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە.

کوردپرێس:

ماجد شنگالی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە شێوازی کاندیدکردانی ئەرکان قادر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق گونجاو نەبوو هەر بەو بۆنەیەشەوە پێویستە عەبدولمهەدی بەو بڕیارەی خۆیدا بچێتەوە.

شنگالی گوتیشی: عادل عەبدولمەهدی بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە پارتی بکات ئەرکان عەبدولقادری لە پشکی یەکێتی بۆ وەزارتی دادی عێراق کاندید کردووە ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دادی عێراق ئیستحقاقی ئینتخابیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە: پشووەکانی پەرلەمانی عێراق دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی گفتوگۆمانی پارتی و یەکێتی و دەوڵەتی فیدراڵ دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی بگەن بە لێکگەیشتنێکی باش لەبارەی ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51398

Your Comment

You are replying to: .
captcha