کوردپرێس:
قاسم موسلێح لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەو هەواڵانەی لەبارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک بنکەی سەربازیی "التنف" بڵاو بوونەتەوە ڕاست نین و ڕەتی کردەوە کە هیچ چەشنە هەڕەشەیێک لەسەر حەشدی شەعبی هەبێت لە نزیک سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ناوبراو زیادی کرد: چەند شوانێکی خەڵکی ناوچەکە لە هێرشی ئاسمانیدا کراونەتە قوربانی بەڵام ئامانجی هێرشەکە ڕوون نییە و ئێستاش دۆخەکە لەم ناوچەیە ئارامە و حەشدی شەعبی کونتڕۆڵی بارودۆخی ناوچەکە دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment