هەواڵی هێرشیکرانە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەری ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ڕەتی دەکاتەوە کە هێرش کرابێتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک بنکەی سەربازیی "التنف" کە بنکە سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعشە لە سنووری نێوان سووریا وعێراق.

کوردپرێس:

قاسم موسلێح لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەو هەواڵانەی لەبارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک بنکەی سەربازیی "التنف" بڵاو بوونەتەوە ڕاست نین و ڕەتی کردەوە کە هیچ چەشنە هەڕەشەیێک لەسەر حەشدی شەعبی هەبێت لە نزیک سنووری نێوان عێراق و سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: چەند شوانێکی خەڵکی ناوچەکە لە هێرشی ئاسمانیدا کراونەتە قوربانی بەڵام ئامانجی هێرشەکە ڕوون نییە و ئێستاش دۆخەکە لەم ناوچەیە ئارامە و حەشدی شەعبی کونتڕۆڵی بارودۆخی ناوچەکە دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51397

Your Comment

You are replying to: .
captcha