وڵاتێكی بچووک به‌ بێ‌ بوونی فڕۆكه‌خانه‌ و هێڵی ئاسنین ده‌وڵه‌مه‌ندترینی ئه‌وروپایه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- وڵاتی لیختنشتاین كه‌ یه‌كێكه‌ له ‌بچووكترین شاره‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا، وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره‌ ناسراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وڵاتی لیختنشتاین یه‌کێکه‌ له‌ بچووکترین شاره‌کانی کیشوه‌ری ئه‌ورووپا و هیچ فڕۆكه‌خانه‌یێک ‌و هێڵی ئاسنی نییه‌ به‌ڵام به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یێكی زۆر له ‌سامانی سروشتی به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئه‌ورووپا ناسێنراوه‌.

پێگه‌ی "MSN"ی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ لیختنشتاین به‌م دواییانه‌ یادی 300 ساڵه‌ی خۆی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌شی دانیشتوووانه‌كه‌ی داهاتێكی زۆریان هه‌یه‌.

دانیشتوووانی ئه‌و وڵاته كه‌ ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دوورگه‌ی ستاتن له‌ نیۆیۆركی ئه‌مریكا، ژماره‌یان 40 هه‌زار كه‌سه‌ و به‌شێكیشیان خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ نین ‌و بیانین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51379

Your Comment

You are replying to: .
captcha