عه‌لی باپیر: تا پارتی داوامان لێنه‌کات ناچینه‌ ناو حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامیى کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت "تاوه‌کوو پارتى داوایان لێ نه‌کات بڕیارى به‌شداری کردن یان نه‌کردن له‌ کابینه‌ى نوێی حکوومه‌تدا ناده‌ن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاندوووه:‌ "تا ئێستا نه‌یانوتوووه‌ به‌شدار ده‌بین یان نابین له‌ کابینه‌ى نوێی حکوومه‌تدا و تاوه‌کوو پارتى داوایان لێ نه‌کات خۆیان یه‌کلایی ناکه‌نه‌وه‌".

عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌: "بۆ به‌شداری کردن له‌ حکوومه‌ت پێویسته‌ به‌رنامه‌ى حکوومه‌ته‌که‌ و چۆنییه‌تیی پێگه‌ى کۆمه‌ڵ له‌ حکوومه‌تى نوێ بزانن و دواتر کۆبوونه‌وه‌یێکى گشتى ده‌که‌ن و له‌وێدا بڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ن".

ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "له‌ ئێستادا تۆپه‌که‌ لای یه‌کێتى و پارتییه‌ که‌ هه‌رچی زوووه‌ کابینه‌ى نوێی حکوومه‌ت پێکبهێنن".

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ تا ئێستا کۆمه‌ڵى ئیسلامى پرسی به‌شداری کردن له‌ کابینه‌ى نوێی حکوومه‌تى هه‌رێمی یه‌کلایی نه‌کردوووه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ ئۆپۆزسیۆن بوونیان ڕاگه‌یاندوووه‌ و هه‌روه‌ها پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌ تورکمانی و مه‌سیحییه‌کان به‌ ته‌واوی به‌شداری کردنی خۆیانیان له‌ کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51376

Your Comment

You are replying to: .
captcha