سێ هاووڵاتی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگارکردنی ئێزیدییه‌کان له‌ دهۆک ڕای‌گه‌یاند که‌ سێ هاووڵاتی ئێزدی دیکه‌یان له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار کردوووه‌ و به‌ که‌سوکاریان شاد بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 25ی کانوونی دووهه‌می 2019 حسێن قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگارکردنی ئێزیدییه‌کان به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند که‌ دوو کچی ئێزدی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و 19 ساڵ له‌گه‌ڵ کوڕێکی ته‌مه‌ن 11 ساڵانیان له‌ ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ڕزگار کردوووه‌ و ئه‌مڕۆ به‌ که‌سوکاریان شاد بوونه‌وه‌ له‌ پارێزگای دهۆک.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا توانیویانه‌ سێ هه‌زار و 347 هاووڵاتی ئێزیدی ڕزگار بکه‌ن و زیاتر له‌ سێ هه‌زار هاووڵاتی دیکه‌ش لای داعش ماون و ڕزگار نه‌کراون.

قایدی ڕه‌خنه‌شی له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت كه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوووه‌ له‌ هه‌مبه‌ر پرسی ڕفێندراوه‌ كورده‌ ئێزیدییه‌كان و هیچ هاوكارییێک له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن بۆ ئازادكردنیان.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئابی ساڵی 2014دا داعش قه‌زای شه‌نگال و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری داگیر کرد، ژماره‌یێکی زۆر له‌ کچان و ژنان ڕفێندران و به‌دیل گیران و تا ئێستاش ژماره‌یێکی زۆریان لای داعش ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51375

Your Comment

You are replying to: .
captcha