ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌میرتاش درێژ كرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگایی كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ به‌ڕێوه ‌چوو و داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی درێژ كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ‌و هه‌ندێک له‌ پارێزه‌رانی له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌می ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی داخراوی جۆری ئێڤ به‌شدارییان له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگا كرد له‌ ئه‌نقه‌ره ‌‌و پارێزه‌رانی دیكه ‌‌و هه‌ندێک په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ش له‌ هۆڵی دادگا ئاماده ‌بوون.

ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند كه‌ به‌رگری ناكات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سكاڵانامه‌یه‌ی له‌باره‌یه‌وه‌ خوێندنه‌وه ‌‌و داوای ئازادبوونیش ناكات و پارێزه‌ره‌كانیشی تۆمه‌ته‌كانیان به‌ نادیار ‌و بێ‌بنه‌ما ناو برد ‌و رایانگه‌یاند که‌ ده‌میرتاش به‌ ناڕه‌وا ده‌ستگیر كراوه ‌‌و تانه‌ له‌سه‌ر بریاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن.

له‌ دانیشتنه‌که‌دا داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌ جارێكی‌تر ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌میرتاشی درێژ كرده‌وه‌‌ و دانیشتنی داهاتووی دادگاش ڕۆژانی 24‌و 25ی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51374

Your Comment

You are replying to: .
captcha