کوردپرێس:
عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سەرتاسەری عێراق دەستدرێژی کردنە بۆ سەر خاکی عێراق و شکاندنی سەروەریی ئەو وڵاتە و دیارە عێراق ئەو هێرشانە وەڵام دەداتەوە هەر بۆیەش ڕژیمی زایۆنی توانای ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سەرتاسەری عێراق.
حسێنی گوتیشی: حەشدی شەعبی بەشێکە لە دەزگای ئەمنی و بەرگریی عێراق و فەرمان لە فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری عێراقی وەردەگرێت و دەوڵەتی فیدراڵیش و فەرماندەی ژووری ئوپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش وەڵامی توندیان دەبێت ئەگەر بێتوو ئیسرائیل هەڵبکوتێتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment