یەک مانگی داهاتوو کۆتایی بە داعش لە سووریا دەهێنن

بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند لە ماوەی یەک مانگی داهاتوو کۆتایی بە داعش لە سووریا دەهێنن.

کوردپرێس: بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، مەزڵوم لە بارەی ئۆپەراسیۆنی هەسەدە دژ بە داعش لە سووریا رایگەیاندووە: "ئۆپەراسیۆنەکانمان دژ بە داعش لە قۆناغی کۆتاییە و لەماوەی یەک مانگی داهاتوو داعش لەناو دەبردرێت".

ناوبراو دەشڵێت: "هێزەکانمان دواین ناوچەی داعشییان گەمارۆ داوە و جەنگ بەردەوامە".

له‌ ئه‌يلوولى رابردووه‌وه‌، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات هێرشه‌كانى خۆى بۆ سه‌ر دواين مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكردووه‌.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندين گوند له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاركران و سه‌دان خێزانيش گواسترانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كان.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، داعش تواناى به‌رگه‌گرتنى شه‌ڕى به‌ره‌يى نه‌ماوه‌ و ناچار تاكتيكى (ده‌ست بوه‌شێنه‌ و راكه‌) به‌كار ده‌هێنێت.

ئەمەریکا نیازی هەیە دوای لەناوبردنی داعش لە سووریا، هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە و هەسەدەش دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەکەونە گفتوگۆ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51363

Your Comment

You are replying to: .
captcha