مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ: به‌ ته‌نها ده‌توانین ناوچه‌ی ئارام دروست بكه‌ین

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند که‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ توانایدا هه‌یه‌ به ‌ته‌نها "ناوچه‌ی ئارام" له‌ سووریا دروست بكات به‌ڵام ڕێگه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ناگرێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یارمه‌تی بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی کانوونی دووهه‌می 2019 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ كه‌ناڵی خه‌به‌ر تورک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌وان وه‌كوو توركیا ده‌توانن بێ یاریده‌ی هیچ وڵاتێک "ناوچه‌ی ئارام" له‌ سووریا دروست بكه‌ن به‌ڵام ڕێگه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا ناگرن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌ بنیادنانی ناوچه‌كه‌دا یارمه‌تیان بده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌وان خاوه‌نی هه‌مان بۆچوونی پێشوویانن له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی له‌ سووریا بێجگه‌ له‌ بابه‌تی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له‌ پێگه‌كه‌ی خۆیدا.

چاووشئۆغڵۆ گوتیشی: توركیا په‌یوه‌ندییێكی ناڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا هه‌یه به‌ڵام هیچ زانیارییێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دركاند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51353

Your Comment

You are replying to: .
captcha