ئه‌ردۆغان: ناوچه‌ی ئارامی داماڵراو‌ له‌ تیرۆر هه‌ستیارییێکی ئێمه‌یه‌

به‌شی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ناوچه‌ی ئارامی داماڵراو له‌ تیرۆر هه‌ستیارییێکی ئێمه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌، له‌ پاڵ سه‌ركرده‌كاندا هاوڕێ وه‌زیره‌كانیشمان به‌رده‌وامن له‌ دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان. له‌مباره‌وه‌ هه‌ستیاریی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئێمه‌ گرنگیی زۆری هه‌یه‌ بۆمان".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌ كۆشكی كرێملین، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان به‌ست.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دیداری هاوشێوه‌ی ئا‌ستانا‌ و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌قسمه‌ت ببێت، مانگی ئاینده‌ لووتكه‌یێكی سێقۆڵی به ‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ڕۆحانی له‌ ڕووسیا ده‌به‌ستین. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ستراتێژی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

سه‌رکۆماری تورکیا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گوتی: "ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی خۆی ده‌رباره‌ی ڕێوشوێنه‌کانی له‌و ناوچانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر دروست ده‌که‌ن، به ‌ئێمه‌ گه‌یاند. ئه‌ویش وه‌ک ده‌زانن ناوچه‌یێک بوو به‌ قووڵاییی 30-32 کم. له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه‌ ئێمه‌ش هیچ ناكۆكییێكمان نییه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌ی ئارامی داماڵراوه‌ له‌ تیرۆر، له ‌هه‌ستیارییه‌كانی ئێمه‌یه‌. له‌ قۆناغی ئێستا به‌دواوه‌ش هاوڕێ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، به‌رگری و دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانمان به‌رده‌وام له ‌دیدار و په‌یوه‌ندیدا ده‌بن و هه‌ستاریی خۆمان ده‌پارێزین".

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئیدلبه‌وه‌ زیادی کرد: "به ‌هه‌مان شێوه‌ به‌ره‌نگاریمان دژ به‌ ڕێکخراوه‌کانی تیرۆریستی له‌ ئیدلب، به‌ هاوبه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت".

سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌ هاوكاریی دوو لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی تیرۆریستان كرده‌وه‌ و گوتی: "ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌م به‌ پێویستی به‌ره‌نگارییێکی هاوبه‌ش دژ به‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان که‌ ئامانجیان کۆتایی هێنانه‌ به‌ هاریکاری تورکی- ڕووسی".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رکۆماری تورکیا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا كرد و گوتی: "دروست نه‌بوونی بۆشاییێک که‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان خراپ به‌ کاری بهێنن له‌ پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکادا، گرنگییێکی هه‌ستیاری هه‌یه‌".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51347

Your Comment

You are replying to: .
captcha