هەدەپە داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات هەڵوێستی هەبێ

بەشی تورکیا- هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان لە گردبوونەوەیێکی لایەنگرانی هەدەپە داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە هەڵوێستی هەبێت لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییەی دەرحەق بە لەیلا گیوڤەن دەکرێت.

کوردپرێس:

بەمەبەستی كۆكردنەوەی پشتیوانی لە دۆسیەی مانگرتووانی هەدەپە لە كوردستانی تورکیا و نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدولڵا ئۆجەلان رابەری پەكەكە لایەنگرانی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان ساز كرد.

موزیەن گونەش، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئێمە لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گرد بووینەتەوە دەمانەوێ پەرلەمانی كوردستانیش پشتیوانی لەو پەرلەمانتارەی باكور بكات، چوونكە لەزۆربەی وڵاتانی ئەورووپا پشتیوانی لەبەرخودانی گیوڤەن دەكرێ و بۆیە داوا لەپەرلەمانتارانی ژن لە پەرلەمانی كوردستانیش دەكەین هەڵوێتسیان هەبێ.

لە شاری هەولێر و لەبەردەم تەلاری پەرلەمان موزیەن گونەش، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد كە بەهۆی ئەو رەفتارانەی دەوڵەتی توركیا لەبەرامبەر گۆشەگیركردنی ئۆجەلان و كوردەكان و نوێنەرانیان كردوە مانگرتن لەناو لایەنگرانی هەدەپە دەستی پێكردووە و بەشێكیش لەوانە رەوشی تەندروستیان تێكچووە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد كە پشگیرییەكان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە چالاكییەكەی لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری هەدەپە كە ماوەی ٧٧ ڕۆژە لە مانگرتنی بێ سنووردایە بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە، تا دێت بەرفراوانتر دەبێت.

News Code 51334

Your Comment

You are replying to: .
captcha