گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە سووریا خەسار لە کوردەکان دەدات

بەشی جیهان- بەگوێرەی ئەو یاسایەی پێشکەشی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کراوە هەر کەسایەتی و لایەنێکی عیلاقاتی ئابووریی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەبێت گەمارۆکانی ئەمریکای بەسەردا دەسەپێت و بەپێی نووسراوی گۆڤاری نەیشنی ئەمریکاش کوردی سووریا لەو پڕۆژەیاسایە زەرەرمەند دەبێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو یاسایەی پێشکەشی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کراوە و قۆناغی یەکەمی پەسەندکرانیشی تێپەڕاندوووە هەر کەسایەتی و لایەنێکی عیلاقاتی ئابووریی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەبێت گەمارۆکانی ئەمریکای بەسەردا دەسەپێت.

گۆڤاری نەیشنی ئەمریکی نووسیویەتی نوکتەی ئەو مەسەلەیە ئەوەیە کە ئەگەر بێتو پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت ئەوا گەمارۆکانی ئەمریکا کوردی سووریاش دەگرێتەوە کە لە ڕاستیدا هاوپەیمانی خودی ئەمریکان.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو گۆڤارەدا نووسراوە: دیموکراتەکانی ئەمریکا پشتگیریی کوردیان دەکرد بەڵام ئەو پڕۆژەیەی ئێستا دیموکراتەکان پێشکەشیان کردووە گەمارۆ دەخاتە سەر کوردی سووریا لەبەر ئەوەی عیلاقاتی ئابووریی لەگەڵ دیمەشق هەیە.

گۆڤارەکە ئەو پرسیارەشی ورووژاندووە کە ئایا کوردی سووریا کە هاوپەیمانی جێبایەخی ئەمریکا بوون موستەحەقی ئەو گورزە قورسەی ئەمریکان؟

News Code 51331

Your Comment

You are replying to: .
captcha