شه‌ڕڤانان دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش له دێره‌زوور له‌‌ناو ده‌به‌ن

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به ‌ته‌واوی چوونه‌ ناو شاری باغوزی سه‌ر به‌ پارێزگای دێره‌زوور كه‌ دواهه‌مین مۆڵگه‌كانی داعشی له ‌سووریادا تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی کانوونی دووهه‌می 2019 ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردوووه‌: "دره‌نگانی شه‌وی 22ی کانوونی دووهه‌می 2019 شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ به‌شی زۆری شارۆچكه‌ی باغوز له ‌داعش پاک بكه‌نه‌وه ‌و ژماره‌یێكی زۆر تیرۆرست بكوژن."

ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه‌: "باغوز دواهه‌مین شارۆچكه‌یه‌ كه‌ داعش ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ردا هه‌بوووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و شه‌ڕڤانان و هاوپه‌یمانان به‌ ته‌واوی ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرتوووه ‌و كێوماڵی ده‌كه‌ن."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ شه‌ڕڤانان زیانی زۆریان به‌ داعش گه‌یاندوووه ‌و به‌ شێوه‌یێكی گشتی هه‌موو شاره‌كه‌یان له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و 70 چه‌كداری داعش خۆیان به ‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌ و هێشتا كێوماڵ كردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51327

Your Comment

You are replying to: .
captcha