بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ویک-ی ئەمریکی لە دواهەمین ئەژماری خۆیدا ئاماژە دەکات بە شەڕی کوردەکان شان بە شانی هێزەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەنووسێت کورد ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
بەم حاڵەوە گۆڤارەکە جەخت دەکاتەوە کە ڕۆژئاوا هاوپەیمانێکی متمانە پێکراو بۆ کوردەکان نەبووە و ئەگەر کورد هاوپەیمانی دەوێت ئەبێت هەوڵەکانی لە شوێنێکی دیکەدا بدات.
ویک دەشنووسێت: سەرەڕای قۆناخێکی سەخت کە لەبەردەم کوردەکاندایە ڕۆژئاوا لە کاتێکی هەستیاردا بەجێیانی هێشت.
ئەم گۆڤارە ئاماژەیش دەکات بە دوو نموونە لە خەیانەتی ئەمریکا دەرحەق بە کورد و دەنووسێت چەند ڕۆژ پێش ئێستا بوو کە جون بوڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەبارەی بەرگری کردن لە کورد قسەی دەکرد بەڵام بیستوومانە پاش تەکیدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هێزەکانی ئەو وڵاتە خەریکی کشانەوە لە سووریان.
ویک هەروەها دەنووسێت دوو دەیە پێش ئێستا جۆرج بووشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کوردەکانی عێراقی دژ بە سەدام حسێن هەڵخڕاند بەڵام کاتێک شۆڕشی ئەوان دەستی پێکرد بە جێیانی هێشت تا ڕەژیمی بەعس سەرکوتیان بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment