به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاری هه‌رێم له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "من که‌رکووکییه‌کان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که له ماوه‌ى كه‌متر له شه‌ش مانگی‌تر دۆخێكی دیكه له که‌رکووک دێته ئاراوه."
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئێستا ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م ئێمه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستووری عێراق و جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 بۆیه پێویسته كورد به كۆده‌نگی له حكوومه‌تی نوێی عیراقدا به یه‌ک پاكێج شه‌ڕی ده‌ستوور بۆ كه‌ركووک و ناوچه دابڕێندراوه‌كان و مادده‌ی 140 بكات.
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی: هۆكاری مانه‌وه‌ی یه‌كێتی له که‌رکووک ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌گه‌ڵ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه‌ركووكییه‌كان گه‌وره بیت، ڕێبازی یه‌كێتی له که‌رکووک له خوێنماندا چه‌سپاوه بۆیه ناكرێ له كاتی خۆشی‌دا ئه‌وكاته‌ی كه که‌رکووک نه‌وتی هه‌بێت و نه‌وته‌كه‌ی ده‌برێت له که‌رکووک بین دواتر كه ناخۆشی به سه‌ر كه‌ركووكدا دێت به‌جێیبهێڵین و بڵێین وه‌ڵا که‌رکووک وای به‌سه‌ردا هاتوووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: هیچ که‌سێک ناتوانی خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر كه‌ركووكدا چوونكه واقعێک هه‌یه له که‌رکووک كورد زۆرینه‌یه بۆیه ناكرێت داواكارییه‌كانی كورد پشتگوێ بخرێت له‌و شاره یان زوڵم و زۆریان لێبكرێت بۆیه داواكارم له خه‌ڵكی كه‌ركووک كه خه‌ڵكێكی به‌ته‌حامول و به‌سه‌برن كه چه‌ندین ساڵ ته‌حامولی زه‌بر و زۆری به‌عسیان كردوووه ئه‌م چه‌ند مانگه‌یش به ته‌حه‌مول بن و دڵنیایش بن كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان قه‌ت قه‌ت ده‌ست له که‌رکووک و كه‌ركووكییه‌كان هه‌ڵناگرێت.
شێخ جه‌نگی ڕاشی‌گه‌یاند: دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ که‌رکووک نیوه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووک كارا بكرێته‌وه، ئێمه ده‌توانین سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه بكه‌ین و پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركووک دابنێن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment